ئەم هەفتەیە مووچەی هێزە ئەمنیەکان دەگاتە هەرێم

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەورامانی مووچه


Jul 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ پێشەوا وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:” چاوەڕوانین ئەم هەفتەیە مووچه‌ی دوو مانگی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بگات.

وتیشی:" سه‌رجه‌م ڕێكاره‌كانی وردبینی لیستی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌واو بووه‌ و نێردراوه‌ بۆ به‌غدا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه‌ مووچەی هێزە ئەمنییەکان بگات

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم، ڕونیشکردەوە:"
لەدوای پەیوەندی نێوان هەردوو سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی پێنج و شەشی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا.