وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان پێداچوونەوە بە بەرنامەی ریفۆرمی وەزارەت دەکەن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پێشمەرگە کوردستان


Jul 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە -  وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاوی کردۆتەوە:" لەسەر داوای هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەری چاکسازی و تیمێکی یاوەری بەشداریان لە کۆبونەوەیەکی فراوانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان CJTF-OIRو گروپی سەربازیی ڕاوێژکاری فرەنەتەویی هاوپەیمانان ناسراو بە (MNAG) کرد، ئامانجی کۆبونەوەکە ئەوە بوو کە پێداچوونەوە بکرێت بە بەرنامەی ریفۆرمی وەزارەتی پێشمەرگە کە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی لە رێگای تیمەکانیەوە بەڕێوەی دەبات بە پاڵپشتی و ڕاوێژی گروپی سەربازی ڕاوێژکاری فرەنەتەوەیی و ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان.
 
 وەزارەتی پێشمەرگە، ڕونیشیکردۆتەوە:"لەو کۆبونەوەیەدا، بریاردرا بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بەشداری پێبکرێت لە کۆبوونەوەکانی هاوپەیمانان کە پەیوەستن بە پرسەکانی چاکسازی پێشمەرگە و هەروەها پێویستە دوایین بەرەوپێشچوونەکانی پرۆسەکە بخرێتە ڕوو بۆ ئەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان ڕۆڵیان دیاربێت لەو پرۆژانەی پاڵپشت و ڕاوێژکارین.
 
 وەزارەتی پێشمەرگە، ئاشکرایشیکردووە:"لە کۆتایی کۆبونەوەکە، بەڕێوەبەری چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە سوپاسی پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد کە لە نزیکەوە هاوکاری وەزارەت دەکەن بۆ سەرخستنی هەنگاوەکانی چاکسازی و تیمی پرۆژەکانی
 هەروەها داوای یارمەتی و ڕاوێژی زیاتری هاوپەیمانانی کرد بۆ ئەوەی ئەو پلانانەی وەزارەت دایرشتوە بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنی هێزەکانی سەرکەوتووبن.