رێباز حەملان: ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان دەكەوێتە رۆژی پێنجشەممە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مووچەی هێزی ئەمنی کوردستان رێباز حەملان


Jul 16, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەغداد رۆژی پێنجشەممە دوو مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە میدیای نزیک لە یەکێتی وتوە، بەهۆی ئەوەی سێشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووە و دووسبەی چوارشەممە لە عێراق پشووە، ناردنی مووچەی هێزە ئەمنییەکان دەکەوێتە رۆژی پێنجشەممە.

دەشڵێت، بە گەیشتنی پارەکە وەزارەتی دارایی دەستدەکات بە دابەشکردنی هەردوو مووچەکەی هێزە ئەمنییەکان.

لەبارەی لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران، رێباز حەملان ئاشکرایکرد، لیستەکە ئامادەیە و دەنێردرێت بۆ بەغداد.