هەنگاوەکان بۆ دابەشکردنی زەوی لە قەزای شارەزوور دەستی پێکردووە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە زەوی


Jul 16, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ لە وتوێژی لەگەڵ پەیامنێری ڕوانگە، سالار ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت:" هەوڵەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەرانی قەزاکەدا دەستی پێکردووە و لە ئێستادا نزیکەی  700 دۆنم زەوی بۆ ئەومەبەستە تەرخانکراوە و ئێستا لە قۆناغی جیاکردنەوەی زەویەکانداین
لەگەڵ ئەوەشدا زەوی حازرکراویشمان هەیە کە موڵکی شارەوانییە و هەربەناوی شارەوانییەوەیە

وتیشی:"پێدەچێت بەشێکی زۆرکەم لە فەرمانبەران   سودمەندنەبن،  ئەگەرنا  لە ئەو 700 دۆنمەی کە دیاریمانکردووە بەشی هەرەزۆری فەرمانبەران لێی سودمەنددەبن.

سالار ئەحمەد ڕەشید، ڕونیشیکردەوە:" لەئێستادا تەنهاگرفتێک لەبەردەمانداهەبێت ئەوەیە کە ئەو زەویانە پێش پرۆسەی ڕاپەڕین کراوە بەناوی شارەوانییەوە و ئێستا بەگوێرەی یاساو ڕێنمایەکان ناتوانرێت قەرەبووبکرێتەوە لەکاتێکدا ئەم زەویانە سیفەتی کشتوکاڵییان لەدەستنەداوە و تائێستا لەژێردەستی جوتیارەکاندایە و بۆیە لەئێستادا گرفتی قەرەبوکردنەوەمان بۆ دروست دەبێت، بۆیە داوامانکردووە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران گرفتی قەرەبوکردنەوەی جوتیارانمان بۆ چارەسەربکەن، بەڵام تائێستا ئەو گرفتە چارەسەرنەکراوە و ئەگەر ئەو گرفتەمان بۆ چارەسەربکرێت ئەوا پێدەچێت بەرلە هەمو شارەوانیەکانی دیکە ئێمە دەست بەدابەشکردنی زەوی بکەین.

سالار ئەحمەد ڕەشید، سەرۆکی شارەوانی شارەزوور، ئاشکرایشیکرد:" سەبارەت بەچۆنێتی دابەشکردنی زەوی و ئەو فەرمانبەرانەشی کە سودمەنددەبن لەو زەویانە، وەزایەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕێنمای دەرکردووە و بەو پێیەبێت ئەوا لەسنوری شارەوانی شارەزوور مەزەندەدەکرێت نزیکەی 4000 فەرمانبەر و خانەنشین و پێشمەرگە بونیان هەبێت.