کارکردن لە ڕێگای نیوان کەلار ــ سلێمانی بەردەوامی هەیە
(0) /
ڕوانگە - تەواونەبونی ڕێگای نێوان کەلار ـ سلێمانی، نیگەرانی لای هاوڵاتیانی سنورەکە دروستکردووە و بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا 80% پرۆژەکە تەواوبووە و چاوەڕێدەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەوپرۆژەیە تەواوببێت.
ئەندازیار عەدنان خەلیل ئیبراهیم ، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:" پرۆژەی جوتسایدکردنی کەلار ـ سلێمانی لە ساڵی 2017 ەوە دەستی پێکردووە، بەڵام لەوماوەیەدا بە هۆی قەیرانی داراییەوە نەتووانراوە کارەکانی تەواوبکرێن.
وتیشی:" لە 2024/4/15 قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی مەیدانی پیڕۆژەکەی کرد و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە بەجدی کار لەوڕێگایەدا بکەن و بودجە و شایستە دارایەکانی لەکاتی خۆیدا بۆ تەرخانبکرێت و ئەمەش وایکرد کە کارکردن لە پرۆژەکەدا خێراتربێت
ئەندازیار عەدنان خەلیل ئیبراهیم ، ڕونیشیکردەوە:" هەموو بڕگەکانی پرۆژەکە زۆربە باشی کاری تێدا دەکرێت و لە ئێستادا گرفتێکی ئەوتۆمان نەماوە لەو پرۆژەدا
بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان، ئەوەشی خستەڕوو:" ئەم پرۆژەیە لە 2017/12/19 بەردی بناغەی دانراوە و بەهۆی ئەوەی کە پرۆژەکە لەو کاتەدا بڕیاری لەسەردرابوو کە حکومەتی هەرێم لە قەیرانی دارایدا بوو بۆیە بەپێی بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کاتی تەواوبونی پرۆژەکە تاڕادەیەک دیاریکرا و نییە و ماوەی تەواوبونەکەی گرنگ نییە گرنگ ئەوەیە بەڵێندەر لەکاتی قەیراندا بەردەوام بێت.
ئەندازیار عەدنان خەلیل ئیبراهیم ، بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی گەرمیان، ئاشکرایشیکرد:" لە ئێستادا 80% پرۆژەکە تەواوبووە و ئەگەر گرفتی دیکە پێشنەیەت ئەوا لە ماوەیەکی نزیکدا تەواودەبێت
پرۆژەی جووت سایدکردنی ڕێگای کەلار ــ سلێمانی یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و ستراتیژیەکانی حکومەتی هەرێم و لە ساڵی 2017 ەوە بڕیاری دروستکردنی دراوە و بودجەی پرۆژەکە 138 ملیار دینارە و درێژی ئەو ڕێگایە کە دەکەوێتە سنوری بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانی گەرمیانەوە درێژیەکەی 40 کم جوتسایدە و واتە تا قەزایی دەربەندیخان.
ئەم ڕێگایە نزیکەی 35 پردی تێدایە و درێژترین پرد لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لەم ڕێگایەدایە کە درێژیەکەی 1200مەترە و ڕێگایەکی زۆر پێشکەوتووە و نزیکی ئۆتۆبانە و دەبێتە پێشکەوتوترین ڕێگا لە سنورەکەدا.
تێبينيێك بنێرە: