سەرۆك کۆمار پێشوازی لە باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستانئیسپانیا عێراق د.لەتیف جەمال رەشید


Jul 18, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید پێشوازیکرد لە بەڕێز پیدرۆ مارتینێس مارتین باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی سەرۆکی کردبو.
لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەمە 18-7-2024 لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچو، بەڕێز سەرۆك کۆمار جەختی لە پێویستی هەوڵی بەردەوام کردەوە بۆ پەرەپێدانی هاریکاری دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست، لەم بوارەشدا ستایشی هەوڵەکانی باڵیۆز پیدرۆ مارتینێسی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە دیپلۆماسییەکانی داهاتویدا.
هەروەها بەڕێز سەرۆك کۆمار سڵاوی نارد بۆ خاوەنشکۆ فیلیپی شەشەم پادشای ئیسپانیا و پێدرۆ سانچێزی سەرۆك وەزیران و ستایشی هەڵوێستی پتەوی ئیسپانیای لەبارەی پرسی فەڵەستین و پشتیوانیکردنی لە مافەکانی گەلی فەڵەستین کرد و هەوڵدانیانی بۆ گەیشتن بە ئاشتی لە ناوچەکەدا بەرزنرخاند.
لای خۆیەوە باڵیۆزی ئیسپانیا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پاڵپشتی سەرۆك کۆمار دەربڕی، کە لە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرك و کارەکانیدا پشتیوانی بوە، هەروەها جەختی لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ چەسپاندن و پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ عێراق، بەشێوەیەك کە خزمەت بە خواستەکانی هەردوو گەلی دۆست بکات.