دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوایەک ئاراستەی پەروەردەکان دەکەن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە مامۆستایان پەروەردە


Jul 19, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی داوای لە پەروەردەکان دەکات داتا و زانیاری مامۆستایان ڕاستەخۆ بنێرن بۆ بەغدا.

هەروەها ڕایانگەیاندووە:" ئەو داواکاریەی دەستەی داکۆکی لە پەروەردە گشتیەکان بۆناردنی داتا و زانیاری بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ دارایی عێراق ، هەڵقوڵاوی قەناعەتی چەسپاوی دەستەکەیان و ناوەڕۆکی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقە.
ئەوەشیان خستۆتەڕوو:" ئەوان چاوەڕێ بوون بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە شارستانیەکان دەستپێشخەربوونایە لەناردنی داتاو زانیاری بۆ بەغدا و لەژێر هەژموون و هەنگاوە کیسەڵ ئاساکانی وەزارەتی دارایی هەرێم بێنە دەرەوە کە بەمەبەست ناردنی لیست و ناوەکان دوادەخات!.

ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییە

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
داواکاری
دەستەی داکۆکی قەناعەتی تەواوی بە تەوطین و ڕاستەوخۆ دابەشکردنی موچە هەبووە و هەیە لەلایەن بەغداوە ،بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی گرنگی ناوە و لۆبی کاریگەری ئەنجام داوە و دەنگی ڕاستەقینە و بێ خەوشی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان و خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانی گەیاندۆتە ناوەندە کاریگەرەکانی بڕیار لەبەغدای پایتەخت. هەروەها چەندین جار داوای لە پەروەردەکان کردووە ، ڕاستەوخۆ داتاکان بدەنە بەغدا و مامۆستایان لەو گرفتە درێژخایەنە ڕزگاربکەن. بەڵام بەداخەوە پەروەردەکان بوێری ئەوەیان نەبووە.

ئەو داواکاریەی دەستەی داکۆکی لە پەروەردە گشتیەکان بۆناردنی داتا و زانیاری بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ دارایی عێراق ، هەڵقوڵاوی قەناعەتی چەسپاوی دەستەکەمان و ناوەڕۆکی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراقە.
ئێمە چاوەڕێ بووین بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگە شارستانیەکان دەستپێشخەربوونایە لەناردنی داتاو زانیاری بۆ بەغدا و لەژێر هەژموون و هەنگاوە کیسەڵ ئاساکانی وەزارەتی دارایی هەرێم بێنە دەرەوە کە بەمەبەست ناردنی لیست و ناوەکان دوادەخات!.

هێزەکانی حەفتا ئامادەییان دەربڕیوە کە ڕاستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق بکەن و هیوادارین ڕاستگۆبن و ناوەکان بدەنە بەغدا ، ئەو ناوچەیە هەنگاوە ڕێگە ڕاست و چارەسەرە دروست و ڕیشەییەکەیە
لەئەمڕۆ بەدواوەچاوەڕوانین پەروەردەکان هاوشێوەی ئەوهێزانە هەمان هەنگاو بگرنە بەر و هەتا زووە داتا و زانیاری تەواوی مامۆستا و فەرمانبەر و کارمەندەکانیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بنێرن ،لەپێناو خێراکردنی پرۆسەی تەوطینی موچەی هەمووان ، هەر کەمتەرخەمی و موماتەڵە و نەناردنی داتاکان بە دژایەتی و ڕاگەیاندنی جەنگ دژی مامۆستایان دەزانین و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکان بە بەرپرسیاری سەرەتا و کۆتا دەزانین لەهەرکاردانەوەیەک .

ئومێدەوارین سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی سنورەکە هەمان هەنگاو جێبەجێ بکەن و فەرمانبەرانی هەرێم لە هات و نەهاتی موچە ڕزگاریان ببێت