پرۆژەیەکی گەورە لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت
(0) /
ڕوانگە - بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ستراتیژیی دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی سەرەکیی گەزنە و بەستنەوەی بە شەقامی سەرەکیی 120مەتری و شەقامی سەرەکیی 150مەتریی هەولێر دەستیپێکردووە و ئێستا کاردن بەشێوەیەکی خێرا تێیدا بەردەوامە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێریش ئاگاداری هاووڵاتییان و شوفێران دەکاتەوە بەهۆی کارکردن لە شەقامەکە لە ڕێگەی چەندین هێمای ئاگادارکردنەوە و دانانی بەردی کۆنکرێتییەوە بەشێک لە ڕێگەی چوونە ناو گەزنە داخراوە و بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن ڕێگەی هەولێر - بەحرکە بۆ گەیشتن بە شەقامەکانی 150م و 120م و گوندی گەزنە بەکار بهێنن.
تێبينيێك بنێرە: