تۆمەتبارێك دەستگیركرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە تۆمەتبار


Jul 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی له‌هاوڵاتییه‌ك كردبوو.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ته‌قه‌ی لێكراوه‌، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌تەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت‌ و هەروەها له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌كه‌دا كه‌ تۆمه‌تبار ته‌قه‌ی پێكردبوو.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"لەئێستادا تۆمەتبار ( هـ، م، أ) لەدایكبووی 1989 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405/31 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.