لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتای بە پرۆژی ڕووپێوی هەژاری دێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەژاری


Jul 22, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ڕایگەیاندووە، لە داهاتویەکی نزیکدا ڕووپێوی  هەژاری لە عێراق و هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت.

عەبدولزەهرە هینداوی،وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ڕونیشیکردۆتەوە:"ڕووپێوی هەژاری لە عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و ڕووپێوەکە نەخشەیەکی روونی هەژاری نیشاندەدات و لەسەر ئەو بنەمایەش ستراتیژی پێنج ساڵی داهاتووی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری دادەنرێت.

وتیشی:"رووپێوییەکە لە مانگی تەممووزی پارەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە و ئێستا لە قۆناغی کۆتاییداین و لە هەفتەکانی داهاتوودا تەواو دەبێت.

عەبدولزەهرە هینداوی،وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ئاشکرایشیکردووە:"  تاوەکو ئێستا پشت بە رووپێوییەکەی ساڵی 2018 دەبەستن کە دەریخستبوو رێژەی هەژاری لە وڵات 23٪ بوو، دواتر ئەم رێژەیە لە 2019 کەمێک دابەزی و بووە 20٪، بەڵام لە سەردەمی کۆرۆنا لە سەرەتاکانی 2020ـەوە هەڵکشانی نوێی تۆمارکردەوەکە کاریگەریی ئابووری و کۆمەڵایەتیی مەترسیداری بەدوای خۆیدا هێنا و بۆ 23-24٪ بەرزبووەوە.