ژمارەی شەهیدان لە غەززە 39 هەزار كەسی تێپەڕاند
(0) /
روانگە - تەندروستی غه‌ززه بڵاویکردەوە، له سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 39 هه‌زار و 6 كه‌س گیانیان لەدەستداوە.
ئەشرەف قودرە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین نوێترین ئاماری جه‌نگی لەفەلەستین بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، له 7ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023وه تائێستا ئیسرائیل به به‌رده‌وامی بۆردومانی ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون و ژێرخانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌كات و تائێستا 39 هه‌زار و 6 كه‌س شەهیدكراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ر به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل كه له ڕێگه‌ی ئاسمانی، وشكانی و هێرشی زه‌مینییه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات 89 هه‌زار و 818 كەس برینداربوون
تێبينيێك بنێرە: