ئەنجومەنی وەزیران باجی سەر چەند شوێنێک ڕاگرت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە باج هەرێم دارایی


Jul 23, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەنجومەنی وەزیران، لەڕێگەی نوسراوێکی فەرمییەوە کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کردووە داواکارە باجی سەر  نەخۆشانە و سەمونخانە و ئۆتێلەکان ڕابگرێت

لەو نوسراوەدا کە واژوی  د نومید صباح عثمان، سه روکی دیوانی لەسەرە هاتووە:"  لەسەر فەرمانی سەرکی ئەنجومەنی وەزیران، بەمەبەستی ڕەچاوکردنی دۆخی دارایی هاوڵاتی وپیشەوەرانی هەرێمی کوردستان کاری پیویست نه نجامبدەن بەڕاگرتنی وەرگرتنی باجی سەر چێشتخانە و هوتێلەکان کە لەبڕگەی ٩ ی فەرنمان ژمارە ٩٦ لە ٢٠٢١/١/١٠  دا هاتووە


هەر لەو نوسراوەدا ئاماژەکراوە بەڕاگرتنی باجی سەر نەخۆشخانە تایبەتییەکان کە لە نوسراومان ژمارە ٣١٩٦ له ٢٠٢٠/٥/٢١) و (٤٢٤٢) له ٢٠٢١/٤/٢١) دا هاتووه٫ هەروەها ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی سەر سەمونخانە و نانەواخانەکان پشتبەستن بەماددەی حەوتەم /٢٧  لەیاسای باجی دەرامەت ژماره (۱۱۳) ی سالی ۱۹۸۲ ی هه موارکراو

هەر لەونوسراوەدا ئاماژە بە ڕاگرتنی وەرگرتنی باجی 
 (ضريبة العرصات) که له یاساى ضريبة العرصات زماره (٢٦)ی سالی ١٩٦٢ی هەموارکراودا هاتووە تاوەکو بەیەکلاییکردنەوەی ڕێکخستنەوەی، ڕیکارەکانی وەرگرتنی باج لەگەڵ  دامودەزگا ئیتیحادییەکان و هەموارکردنەوەی یاساکە