کێشەکانی بەغدا و هەرێم لەسەر گرێبەستە نەوتیەکان چارەسەر نەكراوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Jul 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - عەدنان جابری، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە پەرلەمانی عێراق: کێشەکانی بەغدا و هەرێم لەسەر گرێبەستە نەوتیەکان چارەسەر نەكراوە.

ڕاشیگەیاند: بەشێک لە گرێبەستە نەوتیەكانی هەرێم نهێنین، كۆمپانیاكانیش تائێستا ئامادەنین ئاشكرایبكەن.
ئاماژەی بەوەش دا: بەغدا و هەرێم لەسەر دیاریكردنی لایەنێكی راوێژكاری رێككەوتون بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانی هەرێم، وەزارەتی نەوتی عێراقیش لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار دەدات.
ئاشکراشی کرد: لایەنی تورکی ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت نیشانداوە.
جابری جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە: کێشەی سەرەکی ئەوەیە تێچوی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم دەگاتە (26) دۆلار بۆ یەك بەرمیل كە زۆر گرانە بە بەراورد بەو تێچووەی عێراق دەیدات بۆ نمونە لە بەسرە (7) دۆلار بۆ یەك بەرمیل خەرج دەکرێت.