پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و خێرایی با روو لە زیادبوون دەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گەرما کەشناسی کوردستان


Jul 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و خێرایی با روو لە زیادبوون دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ نزمتر دەبنەوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، کەشی سبەی هەینی بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سنوورى باشووری هەرێم کەمێک تۆزو خۆڵ دەبێت.

ئەوەش  خراوەتە روو، سبەینێش پلەکانی گەرما بەراورد نزمتر دەبنەوە لەمڕۆ.

کەشناسی دەشڵێت، ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با زیاد دەکات و دەگاتە ٢٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤٢ 

سلێمانی : ٤١ 

دهۆک : ٤١ 

کەرکوک : ٤٤

هەڵەبجە : ٤٢

زاخۆ :٤٢ 

سۆران : ٤٠

حاجی ئۆمەران : ٣١

گەرمیان : ٤٥


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی سبەینێ بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : ٤١ 

سلێمانی : ٤٠ 

دهۆک : ٤٠ 

کەرکوک : ٤٣

هەڵەبجە : ٤١

زاخۆ :٤١ 

سۆران : ٤٠

حاجی ئۆمەران : ٣٠

گەرمیان : ٤٤