بە تۆمەتی بە قاچاغبردنی نەوت لە كەركوكەوە بۆ پاڵاوتگەی كار لە هەرێم چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هەرێم کەرکوک کوردستان


Jul 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق بڵاوکردەوە، بە تۆمەتی بە قاچاغبردنی نەوت لە كەركوكەوە بۆ پاڵاوتگەی كار لە هەرێمی كوردستان، چوار تۆمەتبار لە كەركوك دەستگیركران و وەک گاڵتەپێکردنێکیش دەڵێت، "بە قاچاغبردنی نەوت بوونی نیە".

مستەفا سەند، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی: بە تۆمەتی بە قاچاغبردنی نەوت لە كەركوكەوە بۆ پاڵاوتگەی كار لە هەرێمی كوردستان هێزێكی بەغدا چوار تۆمەتباریان لە كەركوك دەستگیركردووە، لای خۆشیەوە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت، وەزارەتی ناوخۆ توانیویەتی بە قاچاغبردنی 21 ملیۆن لیتر لە پێكهاتە نەوتیەكان پوچەڵ بكاتەوە.

لەم بارەیەوە، میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، دۆسیەی بە قاچاغبردنی پێكهاتە نەوتیەكان لە گرنگترین ئەو دۆسیانەن، كە فەرماندە ئەمنیەكان كاری لەسەر دەكەن بە تایبەت پۆلیسی وزە.

میقداد میری ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە نیوەی یەكەمی ئەم ساڵدا، وەزارەتی ناوخۆ توانیویەتی بە قاچاغبردنی 21  ملیۆن لیتر لە پێكهاتە نەوتیەكان پوچەڵ بكاتەوە.

ئاماژەشی بەوەداوە، ئەو ڕێوشوێنانەی وەزارەت گرتویەتیەبەر بۆ ڕێگرتن لە پرۆسەكانی بە قاچاغبردن، بۆ هۆی كەمكردنەوەی بە ڕێژەی 98%، ژمارەی ئەو ئۆتۆمبیلانەشی كە لەو شەش مانگەدا دەستی بەسەرداگیراوە و لە پرۆسەی بە قاچاغبردندا بەكارهێنراون، گەیشتووەتە 404 ئۆتۆمبیل، لەگەڵ ئاشكراكردنی 532 شوێندا.