سوودانی داوا دەکات حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بە کۆدەنگیی پێکبهێنرێت
(0) /
ڕوانگە - محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا دەکات حکومەتی خۆجێیی کەرکووک بە کۆدەنگی و بەشداریی هەموو پێکهاتەکان پێکبهێنرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٥ی تەمووزی ٢٠٢٤، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازیی لە ئەندامانی هاوپەیمانیی عەرەبی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووك کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا سوودانی "جەختی لە گرنگیی تەواوکردنی ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی، کۆدەنگی لە نێوان نوێنەرانی پێکهاتە برایەتییەکانی پارێزگاکە، دڵنیابوون لە بەشداریی کاریگەریی هەمووان و پەراوێز نەخستنی هیچ پێکهاتەیەک لە بڕیارداندا" کردووەتەوە.
سوودانی وتیشی: ئەنجوومەنی پارێزگاکان و حکومەتە خۆجێیەکان باڵی جێبەجێکردن و پشتیوانی حکوومەتن لە هەوڵەکانیدا بۆ تەواوکردنی ئەرکە خزمەتگوزاری و ئابوورییەکانی.
تێبينيێك بنێرە: