هەواڵگری عێراق: هێرشێکی مووشەکیمان پووچەڵکردووەتەوە

(0) / / ئاسیا / هەولێر


May 31, 2021

قەبارەی فۆنت:

دەزگای هەواڵگری عێراق ڕایگەیاندووە کە هەوڵیکی بۆردومانکردنی هەولێری لە ڕێگای پێنج مووشەکەوە پووچەڵکردووەتەوە.

هەواڵگری عێراق ڕایگەیاندووە کە پاش کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانیوانە لە میحوەری دوبز دەست بە سەر چەند مووشەکێکدا بگرن کە بە ئاراستەی هەولێردا جێگیر کرابوون.

بە پێی ڕاگەێندراوەکەی دەزگای هەواڵگری عێراق ئامانج لە جێگیرکردنی ئەو مووشەکانە هێرشی سەر شاری هەولێر بووە بەڵام پێش جێبەجێکردنی پلانەکە توانراوە پووچەڵ بکرێتەوە./.