ساڵى رابردوو 2.7 ملیۆن عێراقى گەشتیان بۆ ئێران کردووە

(0) / / عێراق / ڕوانگە ئێران گەشتیاری عێراق


Jul 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ناوەندی ئامارى ئێران رایگەیاند، لە ساڵى رابردوودا 45%ـی ئەو گەشتیارانەى روویان لە ئێران کردووە عێراقیی بوون، کە 2.7 ملیۆن کەس بوون و زۆرینەیان بۆ گەشت و چارەسەرى تەندروستى و بازرگانى چوونەتە ئەو وڵاتە.

ناوەندی  ئامارى ئێران بڵاویکردوەتەوە، لە ساڵى 2017 تاوەکو 2023، زۆرینەى ئەو گەشتیارانەى روویان لەو وڵاتەکە کردووە عێراقی بوون، بە جۆرێک لە کۆى شەش ملیۆن گەشتیار کە لە ساڵى 2023 چوونەتە ئێران، دوو ملیۆن و 700 هەزار گەشتیاریان عێراقى بوون، لە پلەى دووەمیشدا گەشتیارانى ئەفغانستان دێت بە ملیۆنێک و 300 هەزار گەشتیار و 800 هەزار گەشتیارى تورکیاش چوونەتە ئەو وڵاتە.

وەلى تەیمورى، جێگرى پێشووى وەزارەتى گەشتوگوزار و رۆشنبیرى ئێران رایگەیاندووە، پاڵنەرى سەرەکى لە گەشتکردنى عێراقییەکان بۆ ئێران، کاتبەسەربردن و چارەسەرى تەندروستى و بازرگانییە،

زۆرێک لەو عێراقییانەشى بۆ گەشتى تەندروستى سەردانى ئێران دەکەن، دواى چارەسەرى تەندروستى، گەشتى کاتبەسەربردن تێکەڵ بە پلانەکەیان دەکەن.

گوتیشى، لە رووى خەرجییەوە عێراقییەکان خەرجییەکى کەمتر دەکەن بەراورد بە ژمارەیەک وڵاتى ئەوروپا.