دکتۆر عەلی قەرەداغی: شەهیدبوونى ئیسماعیل هەنییە،  نەوەیەکى نوێ دێنێتە بەرهەم کە زیاتر پابەند و گەرمە لەسەر دۆزە رەواکەیان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان دکتۆر عەلی قەرەداغی ئیسماعیل هەنییە


Jul 31, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - د.عەلی قەرەداغی سەرۆکى یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵمان لەبارەى شەهیدبوونى ئیسماعیل هەنییەوه بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تیایدا هاتووە:

شەهیدبوونى سەرۆکى بزوتنەوەى حەماس ئیسماعیل هەنیە، لە بازنەى جەنگ و تێکۆشانى چەند دەیەى ڕابردووى گەلى فەلەستین و رێکخراوى داگیرکەرى تیرۆریستاندا شتێکى چاوەڕوان بوو، چونکە بزوتنەوەى حەماس لەگەڵ دڕندەترین و پیسترین دوژمندا دەجەنگێ..

 لە بەیاننامەکەى سەرۆکى یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵماندا هاتووە:
شەهیدبوونى ئەم سەرکردەى حەماس نەوەیەکى نوێ دێنێتە بەرهەم کە زیاتر پابەند و گەرمە لەسەر دۆزە رەواکەیان و، ئەمەش وا دەکات بزوتنەوەى حەماس بەهێزتر و سورتر و پێداگرتر بێت..
ئیسماعیل هەنیەى سەرکردە، لەگەڵ پەیمانەکەى لەگەڵ خواى گەورەدا قازانجى کرد، ئەو لە دڵى ملیۆنان کەسى خاوەن ویژدان زیندووى جیهان سەربەرز بوو، هەروەک بە کردار سەلماندى کە پیاوى رۆژانى بەرگرى لە ماف و هەڵوێستەکان و، پابەندى دۆزى گەلەکەیەتى، وە لەو پێناوەشدا تا دوا ساتەکانى ژیانى لە بەرگریکردن لە ئازادى و دادگەرى بۆ گەلى فەلەستین بەردەوام بوو..

هەروەها د.عەلى قەرەداغى سەرۆکى یەکێتى جیهانى زانایانى موسڵمان ئەوەش دەڵێت: سەرەڕاى دڵتەنگى بەم خەسارەت و ئازارە گەورەیە، بەڵام شەهیدبوونى هەنییە هەمیشە وەک رەمزى بەرگرى و قوربانیدان دەمێنێتەوە، ئەمەش بە هیچ شتێک ناپێورێت..
شەهیدبوونى سەرکردە هەنییە، جارێکى تر ئەوەى دوپاتکردەوە کە دۆزى ڕەواى فەلەستین هەرگیز ناشکێت و، بەرگرى و بەرخۆدانیشیان بەردەوام ئەبێت تا چەسپاندنى ئامانجەکانیان لە ئازادى و دادپەروەرى..
ئیسماعیل هەنییە و سەرکردەکانى ترى بەرگرى فەلەستینى بۆ هەمیشە لە یادى گەلەکەیاندا دەمێننەوەو دەبنە سەرچاوەى عیززەت و سەربڵندى بۆ نەوەکانى داهاتوو..