تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لە ماڵێك كردبوو

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Aug 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند:" دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گوندی گۆخڵان تەقە لە ماڵەكەی كراوە ، مەفرزەكانی بنكەی پۆلیسی گەرمكی سەر بەبەشی پۆلیسی پێنجوێن لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئاشکرایشیکرد:"
لە ئێستادا تۆمەتبار (م ، ر ، ش ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .