هێرشی ئیسرائیل  بۆ سەر چەند ناوچەکی سووریا

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە ئیسرائیل لوبنان حزبوڵڵا


Aug 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - سەرچاوەیەکی نزیک لە حزبوڵلای لوبنان ڕایگەیاند، چەند بارهەڵگرێک کە سووتەمەنیان لە سووریاوە بۆ لوبنان دەگواستەوە، لە لایەن ئیسرائیلەوە بۆمباران کرا.

سەرچاوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، کە  ئیسرائیل سێ هێرشی کردووەتە سەر باڵهەڵگرەکان لە سنووری سووریا لوبنان لە ناوچەی هۆش سەید عەلی و بەهۆیەوە چەند شۆفێرێکی سووریی بریندار بوون.

ئاشکراشی کرد، پێش ئەم هەڵمەتانە ماوەیەکی کەم لەمەوبەر ئیسرائیل چەندان جار هێرشی دیکەی بۆسەر هەمان ناوچەی سنووری کردووە.

لە بەرانبەردا، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئیسرائیل خاکی سوریایان لە نزیک سنووری لوبنان بوونە، بەڵام بەبێ ئەوەی ئاماژە بە هیچ زیانێکی گیانی بکات.