قوباد تاڵەبانی: هێشتا کاری پێویست نەکراوە بۆ سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان

(0) / / كوردستان / ڕوانگە شنگال شەنگال قوباد تاڵەبانی


Aug 03, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ڕایگەیاند، لە یادی ١٠ ساڵەی جینۆسایدی خوشک و برایانی ئێزدیمان لەسەر دەستی تیرۆریستانی داعش، سەری رێز لە ئاست قوربانیانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دادەنوێنین.

 
وتیشی، دوای تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر ئەو تاوانەدا، هێشتا تیرۆر هەڕەشەیەکی جدییە، هێشتا بیری توندڕەوی و قبوڵنەکردنی جیاوازییەکانی یەکتر کە هۆکار و سەرچاوەی تیرۆر و جینۆساید و سڕینەوەی جیاوازییەکانن بەردەوامە. 
 
جێگری سەرۆکی حکومەت باسی لەوەشکرد:"دوای ١٠ ساڵ نیگەرانین کە هێشتا کاری پێویست نەکراوە بۆ سەقامگیری و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان. نیگەرانین کە هێشتا وەک پێویست قەرەبووی قوربانییەکان نەکراوەتەوە.
 
 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایشیکرد:"هەرچی لەتواناماندا بێت درێغی ناکەین و بەردەوام دەبین،لەهەوڵەکانمان لەپێناو ئارامبوونەوەی تەواوەتی شەنگال و دەوروبەری و بەرقەراربوونی ئاسایش و ژیان و گوزەرانی خوشک و برایانمان لەو ناوچانە.