سەرۆک کۆمارى عێراق سەرقاڵى ئامادەکردنى پرۆژە یاساى نەوت و گازە

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان عێراق


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەڕێوەبەرى گشتى پەیوەندییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، ڕایگەیاند:"کە سەرۆک کۆمارى عێراق سەرقاڵى ئامادەکردنى پرۆژە یاساى نەوت و گازە و ڕەوانەى پەرلەمانى عێراقی دەکات.

هاوڕێ تۆفیق، بەڕێوەبەرى گشتى پەیوەندییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق، ئەوەی خستەڕوو:" بەپێى بڕیارى دادگاى باڵاى فیدراڵى سەرۆک کۆمارى عێراق دەتوانێت پرۆژە یاسا پێشکەش بە پەرلەمانى عێراق بکات.

وتیشی:" یەکێک لەو پرۆژە یاسا زۆر گرنگانەى ئێستا لە ڕیزبەندى ئیشکردندایە لە سەرۆکایەتى کۆمار، پرۆژە یاساى نەوت و گازى فیدراڵە و ئامانج لێى چارەسەرى کێشەى نەوت لە نێوان هەرێم و بەغدا.