لێکۆڵینەوە لە داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکانی هەرێم دەکرێت.

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان داهاتی ناوخۆ


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەمەبەستی چۆنێتی ئامادەکردنی لیستی مووچە و هەروەها وردبینیکردن لە داهاتەکانی حکومەتی هەرێم و چۆنییەتی کۆکردنەوە و داتاکردنیان بەتایبەت داهاتی ناوخۆ و خاڵە سنوورییەکان،  بڕیاروایە ئەمڕۆ یەک شەممە لیژنەیەک لە وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە سەردانی هەرێم بکەن.

 یەکێکی دیکە لە کارەکانی ئەو لیژنەیەی وەزارەتی دارایی عێراق ڕاهێنان کردنە بە کارمەندانی بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم تاوەکو مانگانە ئەو لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی کە ئامادەی دەکەن هاوشێوەی ئەوە بێت کە وەزارەتی دارایی عێراق داوای دەکات.

بڕیاریشە، لیژنەکە پێنج رۆژ لە هەرێم بمێننەوە، بەڵام لە ئەگەری تەواونەکردنی کارەکانیان وادەی مانەوەیان درێژتر دەبێتەوە.