لە ترسی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ئەمریکا هێزەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات
(0) /
ڕوانگە - لە ترسی هێرشەکانی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، ئەمریکا هێزەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات.
وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەگەری هێرشی ئێران بۆسەر ئیسرائیل، پنتاگۆن دووپاتی دەکاتەوە کە ئەمریکا هێزەکانی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاد دەکات و کەشتی جەنگیو فڕۆکەی جەنگی زیاتریش بۆ ناوچەکە دەنێرێت.
هەر لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ یەکشەممە، 2024/8/4 کۆرێلا،فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا، گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش وەک ئامادەکاریی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئێرانو حزبوڵڵای لوبنان لەدژی ئیسرائیل.
وەها بڕیارە کۆرێلا سەردانی ژمارەیەک وڵاتی کەنداوی عەرەبیو ئوردنو ئیسرائیل بکات، سەردانەکەی بۆ ئوردن گرنگترینیان دەبێت، چونکە ئەم وڵاتە ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لەبەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ڕابردوو.
تێبينيێك بنێرە: