بەتۆمەتی دزیکردن ئافرەتێک لە گەرمیان دەستگیرکرا

(0) / / كوردستان / ڕوانگە گەرمیان


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری،وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، بۆ ڕوانگە، ڕایگەیاند:"دوای ئەوەی هاوڵاتیەک سکاڵای هێنایە لای پۆلیس و لەبنکەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری سکاڵای لەدژی دوو ئافرەت تۆمارکرد کەلەنێو ئۆتۆمبێلەکەی بڕی 13 ملیون و حەوت سەدهەزار دیناری عیراقیان لێ دزیبوو.

وتیشی:" دوای سود بینین لەکامێرای چاودێری ، تیمی کامیراوانی بەشی پۆلیسی کەلار توانیان تۆمەتبار دەستنیشان بکەن و لەنێوبازاڕی قەزای کەلار مەفرەزەی حەرەکاتی بەشی پۆلیسی کەلار توانیان یەکێک لەو ئافرەتانە دەستگیربکەن . 

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ڕونیشیکردەوە:" ئەم ئافرەتە لەگەڵ چەند ئافرەتێکی دیکە کەمێردەکەشی لەگەڵدایە و خەڵکی دەرەوەی سنوری گەرمیانن لەقەزای کەلار خانویەکیان بەکرێ گرتوە و ڕۆژانە لەسنوری گەرمیان کاری سواڵکردن دەکەن دوای ڕەزامەندی دادوەر پۆلیس چونە ماڵەکەیان و لەنێو ماڵەکەیان دەستیان بەسەر 87 گەڵای ئەمریکی و بڕی  پێنج ملیون و دووسەد وهەشتاو شەش هەزاردیناری عیراقی و چەن پارچە ئاڵتونێکدا گرت.

عەقیدی مافپەروەر، علی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، ئاشکرایشیکرد:" لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 بەندکراوەو  فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی دیکە دەرچوە کەلەگەڵ تۆمەتبار پێکەوە تاوانەکەیان ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ گیراوەکەدا بەردەوامە.