نرخی کارەبای موەلیدە لە سلێمانی بەرزبووەتەوە
(0) /
ڕوانگە - لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان لە سلێمانی کۆبووەوە و نرخی موەلیدەی بۆ مانگی تەموز دیاریکرد.
ئه‌مڕۆ یەكشه‌ممه 4ی ئابی 2024، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (42) دینارە، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له ناوشاری سلێمانی له‌نێوان (15.000) بۆ (16.000) دیناره، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (365 بۆ 380) کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
هاوكات، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده بۆ مانگى ته‌مموز (24) كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به هاوڵاتییان.
تێبينيێك بنێرە: