ئەو کەسەى ئاگرەکانى چیاى گۆیژەى کردەوە دەستگیرکرا
(0) /
ڕوانگە - قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، کەسێک بە تۆمەتی ئاگرکردنەوە لە شاخی گۆیژە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
ئاوات محەمەد، قایمقامى سلێمانى ئەمڕۆ یەکشەممە 4-8-2024 ئاشکرایکرد، لهماوهی رابردوودا لایهنه پهیوهندیدارهكان بهتایبهت ئاسایشی سلێمانی بهدواداچوون و لێكۆڵینهوهیان له رووداوی ئاگركهوتنهوهكانی شاری سلێمانی دهستپێكرد و دوا بەدواداچوونەکانیش کەسێکیان دەستگرکردووە کە تۆمەتبارە بە سوتاندنى چیاى گۆیژە.
وتیشی، ئەو کەسە لەلایەن هێزه ئهمنییهكانەوە دەستگیرکراوە و كهیسهكهی رووبهڕووی دادگا كراوهتهو ە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.چیاى گۆیژە شەش هەزار دۆنمە، 800 دۆنمى لە ئێستادا بۆ دروستکردنى پرۆژە بەکاردێت، 200 دۆنمیشى دارودرەخت و سەوزاییە و روبەرێکى بەرفراوانیش پوش و پاوانى تێدایە و لە هەفتەى ڕابردوو دوو جار ئاگر لە بەشێکى چیاکە کەوتەوە و بووە هۆى زیانگەیاندن بە پوش و پاوەند و درەختەکانى.
تێبينيێك بنێرە: