ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای باری كەسێتی دەکات

(0) / / عێراق / ڕوانگە کوردستان عێراق بنەماڵە باری کەسێتی


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - ئەنجومەنی نوێنەران لە كۆبوونەوەدایە و خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای باری كەسێتی دەکرێت.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆبوونەوەدایە و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە هەمواری یاسای لێبوردنی گشتییە و تەوەرێكی دیكەش زیادكراوە كە تایبەتە بە هەمواری یاسای باری كەسێتی.
كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی ١٧٢ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت و بەپێی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنەكە خوێندنەوە بۆ چوار تەوەر دەكات، كە خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی و خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسای بەشداریكردنی عێراق لە ڕێككەوتنی پیشانگا نێودەوڵەتییەكان لە پاریس دەكرێت،

هەروەها هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای پارێزەران و بەدەستهێنانی زانیاری و ڕێككەوتنی نێوان عێراق و سوریا لە بواری ئاسمانیدا دەكرێت.
كەمێك لەمەوبەر تەوەرێكی دیكە بۆ كۆبوونەوەكە زیاد كراوە، كە خوێندنەوەی یەكەم بۆ ڕەشنوسی هەمواری یاسای باری كەسێتییە، چونكە بەشێك لە فراكسیۆنەكان ڕازی نین لەسەر هەمواركردنەكە.