یەکێتی وەڵامی ڕاگەیاندنی پارتی دەداتەوە؛ تیشکی خۆر بەبێژینگ ناگیرێت

(0) / / كوردستان / ڕوانگە پارتی یەکێتی شەنگال


Aug 04, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - لەبارەی پرسی داگیرکردنی شەنگال و تۆمەتبارکردنی یەکێتی لە لایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە،  بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەڵامی راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان دەداتەوە.
 
لە ڕاگەێنراوەکەی یەکێتیدا ئەوەخراوەتەڕوو: "لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکانی شەنگال، هەمان ئەو رەخنە و قسانەن، کە ساڵانە لەلایەن هەزاران هاوڵاتی ئێزدییەوە دەکرێت و ئۆباڵی چۆڵكردن و رادەستكردنی خەڵكی سڤیلی شەنگال دەخەنە ئەستۆی پارتیەوە، كە دەرەنجام بەهۆی ئەو راکردنەوە هەزاران هاوڵاتی ئێزدی لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە كۆمەڵكوژكران.
 
لە ڕاگەێنراوەکەدا باس لەوەشکراوە: یەکێتی ئەگەر بییەوێت نەک هەر قسەی هاوڵاتیانی ئێزدی، بەڵکو قسەی چەندین کەس لە کادیرانی پارتی کە خۆیان سەر بە ئایینی ئێزدین بڵاودەکەنەوە، كە  لەکاتی  فەرمان و کارەساتی شەنگال بەدەنگێکی بەرزەوە دەیانووت "پارتی  ئێمەی فرۆشت" . لێدوان و قسەی قاسم شەشۆی فەرماندەی باڵای پارتی هەیە کە نزیکەی ساڵێک لەسەر شاخی شەنگال بەهۆی كەمتەرخەمییەکەی حزبەكەیەوە بایکۆتی پارتی کردبوو.
 
دەقی ڕاگەێنراوەکەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
 
ڕاگەیاندنی یەکێتی لەوەڵامێکدا بۆ راگەیاندنی پارتی
 "تیشکی خۆر بەبێژینگ ناگیرێت"
 
لە راگەیاندراوێكدا  بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان سەبارەت بە پەیام و بەیاننامەكەیان سەبارەت بە ساڵیادی داگیركردنی شەنگال ئەم پەیامەی بڵاوكردەوە.
 
پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بەساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکانی شەنگال، هەمان ئەو رەخنە و قسانەن، کە ساڵانە لەلایەن هەزاران هاوڵاتی ئێزدییەوە دەکرێت و ئۆباڵی چۆڵكردن و رادەستكردنی خەڵكی سڤیلی شەنگال دەخەنە ئەستۆی پارتیەوە، كە دەرەنجام بەهۆی ئەو راکردنەوە هەزاران هاوڵاتی ئێزدی لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە كۆمەڵكوژكران . ئەگەر بتانەوێت نەک هەر قسەی هاوڵاتیانی ئێزدی، بەڵکو قسەی چەندین کەس لە کادیرانی پارتی کە خۆیان سەر بە ئایینی ئێزدین بڵاودەکەینەوە، كە  لەکاتی  فەرمان و کارەساتی شەنگال بەدەنگێکی بەرزەوە دەیانووت "پارتی  ئێمەی فرۆشت" . لێدوان و قسەی قاسم شەشۆی فەرماندەی باڵای پارتی هەیە کە نزیکەی ساڵێک لەسەر شاخی شەنگال بەهۆی كەمتەرخەمییەکەی حزبەكەیەوە بایکۆتی پارتی کردبوو . 
بۆیە پەیامەکەی میدیای پارتی بەلای ئێمە و ئێزدییەکانی شەنگالەوە هیچ حسابێکی بۆ ناکرێت و پەندێکی پێشینان هەیە دەڵێت "بەری  خۆر بە بێژینگ ناگیرێت".