یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای نەوتی بەریتانی(BP) واژۆ كرا.

(0) / / عێراق / ڕوانگە ئابووری نەوت


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیای نەوتی بەریتانی(BP) واژۆ كرا.

هەوڵەکان بۆ زیادکردنی بەرهەمی نەوت لە کەرکوک، بەردەوامیان هەیە و وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت:"  كاردەكەین بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز لە كێڵگەكانی كەركوك و بەرهەمهێنانی وزەی پاك..

حەیان عەبدولغەنی،وەزیری نەوتی عێراق، ئاشکرای کردووە:"
پێنجشەممەی ڕابردوو یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای نەوتی بەریتانی(BP) ناسراو بە بریتیش پترۆلیۆم واژۆ كرا، كە بریتییە لە نۆژەنكردنەوە و پەرەپێدانی 4 كێڵگەی كەركوك كە هەموویان كێلگەی كەركوكن، كێڵگەی بای حەسەن، كێڵگەی جەمبور، و كێڵگەی خەباز، كە تا ئێستا بەشێوەیەكی سنوردار وزە بەرهەم دەهێنن.

وتیشی:" ئامانجی ئەم یاداشتە پەرەپێدانی ئەم كێڵگانە و زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت و غازە.

حەیان عەبدولغەنی،وەزیری نەوتی عێراق، ئاشکرایشیکرد:"
بەرهەمهێنانی نەوت لە پارێزگای كەركوك لە نێوان 300-325 هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێكدایە. لە ڕێگەی ئەم یاداشتەوە، خەزنەكانی نەوتی بەرهەمهێنەر هەڵدەسەنگێندرێنەوە، هەروەها بەپێی ڕێككەوتنەكە، هەڵكەندنی نەوت قووڵتر دەكرێتەوە بۆ خوارەوە تا چینە زۆر نزمەكان بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوتی سوك و زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی هاوەڵ لەم خەزنانەی نەوتەوە، ئەمەیە كە یاداشتنامەكە تیشكی خستۆتە سەر.