خاڵی سنوریق کێلێ:  زیاتر لە 100 هەزار تۆن کاڵا و شتومەک هەنارەی کوردستان کراوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان کێلێ


Aug 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - تەنها لە ماوەی چوارمانگدا لە دەروازەی سنوریی کێلێوە زیاتر لە 100 هەزار تۆن کاڵا و شتومەک هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
 
مەجید غولام نەژاد، بەڕێوەبەری گومرکی سەردەشت:" ڕایگەیاندووە لە نێوان مانگی سێ تا مانگی حەوتی ئەمساڵ 
بڕی زیاتر لە 48 ملیۆن دۆلار کاڵا لە رێگەی دەروازەی سنووریی کێلێوە هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە، واتا بە گشتی 170 هەزار تۆن کاڵا هەناردە کراوە.
 
وتیشی:" هەر لەو ماوەیەدا 140 تۆن کاڵا بایی 720 هەزار دۆلار لەو دەروازە سنوورییەوە هاوردە کراوە و زیاترینیش کەرەستەی نێوماڵ بووە.
 
مەجید غولام نەژاد، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"زیاترین ئەو کاڵایانەی هەناردە کراون بریتین لە کاشی، سیرامیک، ئاسن، بەرهەمە پلاستیکییەکان، چەرەزات و میوەی وشکراو، سەوزە و مێوە.