ئێران: لە تۆڵە کردنەوەدا کەس ناتوانێت ڕیگەمان لێبگرێت
(0) /
ڕوانگە - وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، لە تۆڵە کردنەوەدا کەس ناتوانێت ڕیگەمان لێبگرێت و بە دڵنیاییەوە تۆڵەى ئیسماعیل هەنییە دەکەنەوە، لە تیرۆرکردنیدا هەموو یاسایەکى نێودەوڵەتى پێشێلکراوە.
ناسر كهنعانى، وتهبێژى وهزارهتى دهرهوهى ئێران له كۆنفرانسى رۆژنامهوانىیدا داواى لە وڵاتانى جیهان کرد سهركۆنهى كوشتنى ئیسماعیل هەنییە بكەن.
وتیشى، تا ئهمڕۆ ههموو رێكارێكى دیپلۆماسیمان گرتووهتهبهر و له ناوهنده جیانیهكاندا دژى وهستاوینهتهوه و مافى خۆمانه تۆڵه بكهینهوه و كهس ناتوانێت رێگه له ئێران بگرێت كه تۆڵه بكاتهوه.
كهنعانى ئاماژەى بەوەکرد، لە تیرۆرى هەنییەدا هەموو یاساییەکى نێودەوڵەتى پێشێلکراوە، رژێمى زایۆنى لەسەر بناغەى تیرۆر دامەزراوە، ئیسرائیل هەموو رێگاکانى داخستووە و بەردەوامە لە کوشتار.
بەوتەى وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران، ئێران هەوڵیداوە لەگەڵ وڵاتانى ناوچەکە و نەتەوەیەکگرتووەکان گفتوگۆ بکات و هەنگاوى دیپلۆماسى گیراونەتەبەر، ئیسرائیل ئەو سەرکردانە تیرۆر دەکات کە هەوڵى ئاشتەوایى دەدەن.
رۆژى 31ى 7ى 2024، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى حەماس لە تارانى پایتەختى ئێران بەئامانج گیرا و کوژرا.
تێبينيێك بنێرە: