مەسرور بارزانی ئیدانەی هێرشەکەی پەکەکە دەکات

(0) / / كوردستان / مەسرور بارزانی


Jun 05, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بە توندی هێرشی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە ئیدانە و شەرمەزار دەکەم و داوا لە پەرلەمانی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان دەکەم کە بە یەکدەنگی لە دژی ئەم دەسدرێژییە بوەستنەوە.

مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر لە سەر ڕووداوەکەی چیای مەتینا و شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە ڕایگەیاند: بە توندی هێرشی پەکەکە بۆ سەر پێشمەرگە سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەم و پرسە و هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەهیدانە دەکەم و داوای چاکبوونەوەی بەپەلەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها داوای لە پەرلەمان و لایەنە سیاسییەکان کردووە کە بە یەکدەنگی لە دژی ئەم دەسدرێژییە بوەستنەوە./.