گواستنەوەی کارتی زانیاری ڕاگــیرا

(0) / / كوردستان / کارتی زانیاری ڕوانگە


Aug 06, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - قائمقامیەتی قەزای ڕانیە ڕایگەیاند؛ گواستنەوەی کارتی زانیاری ڕاگــیرا.
ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە، ڕایگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری قائمقامیەتی قەزای ڕانیە دەکەینەوە گواستنەوەی کارتی زانیاری بە فەرمانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێم ڕاگیرا لەنێوان سەرجەم نوسینگەکانی کارتی زانیاری شارەکان و قەزاو ناحیەکان .
ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە، ئەوەشی خستۆتەڕوو: داوا لە هاوڵاتیان دەکەین بەمەبەستی گواستنەوەی کارتی  زانیاری سەردانی نوسینگەکانی کارتی زانیاری نەکەن تا کاتێکی نادیار .