وەزارەتی  ئەوقاف و یەکێتی زانایانی ئاینی وەڵامی قاسم شەشۆ دەدەنەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە قاسم شەشۆ ئیسلام


Aug 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لەباری سووکایەتییەکانی قاسم شەشۆ  بە ئایینی پیرۆزی ئیسلام هەریەکە لە  وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان ڕاگەیێندراوی ھاوبەشیان بڵاوکردەوە.


بەناوی خودای بەخشندەی میھرەبان

بەتوندی سەرکۆنەی قسەکانی ( قاسم شەشۆ) دەکەین، کە لەمیانی بۆنەیەکدا لەشەنگال، بەرامبەر ئاینی پیرۆزی ئیسلام و پێغەمبەرمان ( محمد - دروودی خوای لەسەر بێت) گوتویەتی، بە مافی خۆمانی دەزانین، کە ڕێکاری یاسایی لەم بارەیەوە بگرینەبەر.

یەکێک لە شانازیەکانی ھەرێمی کوردستان، پێکەوەژیانی ئاینی و نەتەوەییە، کوردانی ئێزدیدی بەدەستی تیرۆرستانی داعش جینۆسایدو ڕەفتاری نامرۆییان بەسەرداھاتووە، ئەم رەفتارەی تیرۆرستانی داعش، کە بەرامبەر ھەموو پێکھاتەکان ئەنجامدراوە، پێچەوانەی پرەنسپیە پیرۆزەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و ئایينەکانی ترە و ھیچ کات کردەوەی تیرۆرستی و توندرەوی و خراپەکاری لەسەر ھیچ ئایين و نەتەوەیەکی ھەژمار ناکرێت، بۆیە ناکرێ بە بیانووی کردەوە توندڕەوەکان لەئاینی پیرۆزی ئیسلام بدرێت.

ئەم جۆرە لێدوانانە لە ھەر کەسێک بێت ڕێگە پێدراو نیە، لەپێناو یەکریزی و پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن دەبێت ھەموو لایەک سەرکۆنەی ئەم ڕەفتارانە بکەین، کەھەستی موسوڵمانان یان ھەر ئایين و نەتەوەیەکی تر بریندار بکات.

وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی
یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان

٦ ی ئابی ٢٠٢٤