ڕانیە؛ دوکاندارەکان لە هەبونی زیادەڕۆی ئاگاداردەکرێنەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان ڕانیە


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - بەمەبەستی پاراستنی سیمای شار و نەهێشتنی ئاستنەگی هاتۆچۆی هاوڵاتیان قایمقامی قەزای ڕانیە، ئاگاداری دوکاندار و فرۆشیارەکانی شەقامی بەدالە دەکاتەوە، کە زیادەڕۆیەکانیان لابدەن.

ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە، بڵاویکردەوە:"
سەرجەم پیشەوەرانی دوکانی وەرشە لە شەقامی بەدالە ئاگادارکرانەوەتەوە زیادەڕۆییەکانیان لابدەن کە سیمایەکی ناشارستانی هەیەو بۆتە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان ..

ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە، ڕونیشیکردەوە:"
لێژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە  بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەرین و ئەندامێتی سەرۆکایەتی شارەوانی ڕانیە سەرجەم پیشەوەران و دوکانی وەرشەی چاککردنەوەی مۆلیدە ئاگادار کردەوە زیادەڕۆییەکانیان نەهێڵن کە بووەتە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان  بەپێچەوانەوە لێپرسینەوە بەرامبەر ئەو خاوەن دووکانانە دەکرێت کە پابەند نین بە بڕیارەکانی لێژنە هاوبەشەکانی قائمقامیەتی قەزای ڕانیە .