کۆمپانیای داناگاز،داهاتی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵی بڵاوکرووەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە داناغاز داناگاز


Aug 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆمپانیای دانەگاز لەماوەی 6 مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا داهاتی کۆمپانیاکە 190 ملیۆن دۆلار بووە، لەو بڕەش 72 ملیۆن دۆلاری پوختەی قازانج بووە.قەبارەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیاکەش بەڕێژەی 3٪ بەرزبووەتەوە بۆ 37 هەزار و 600 بەرمیل.
 
کۆمپانیاکە، ئەوەشی خستۆتەڕوو:" بەرزبوونەوەی قازانجی پوختەی کۆمپانیاکە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا بووەتە هۆکار بۆ بەرزبوونەوەی پوختەی قازانجی نیوەی یەکەمی ئەمساڵ، کە لە چارەکی دووەمی ئەمساڵدا 34 ملیۆن دۆلار پوختەی قازانجی هەبووە، کە بەراورد بە چارەکی دووەمی ساڵی رابردوو بەڕێژەی 3٪ بەرزبووەتەوە.
 
کۆمپانیای داناگاز رایگەیاندووە هەرچەندە کۆی داهاتەکانی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی رابردوو دابەزیوە، بەڵام پوختەی قازانجی لەو ماوەیە بەرزبووەتەوە بۆ 72 ملیۆن دۆلار.
 
کۆی داهاتی کۆمپانیا دانەگاز لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ 190 ملیۆن دۆلار بووە، لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 کۆی داهاتەکانی 222 ملیۆن دۆلار بووە.
 

داناگاز دەڵێت بەهۆی هێرشەکەی 26ـی 4ـی ئەمساڵ بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر، دانەگاز و هاوبەشەکانی کاردەکەن بۆ دانانی کاتێکی نوێ بۆ تەواوکردنی پڕۆژەی پەرەپێدانی کیڵگەی کۆرمۆر کە بە (KM250) ناسراوە. بڕیاربوو پرۆژەکە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەواوبکرێت، بەڵام هێرشەکە دوایخست.