ئەنجومەنی وەزیڕان، بڕیارێک لەبەرژەوەندی ئیدارەی گەرمیان، دەردەکات

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Aug 09, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - ئەنجومەنی وەزیڕان، بڕیارێک لەبەرژەوەندی ئیدارەی گەرمیان، دەردەکات.

بەپێی نوسراوێکی ئەنجومەنی وەزیران کە بۆ وەزارەتی دارایی ناردوە، بڕیاردراوە پشینەی مانگانەی ئیدارەی گەرمیان، بۆ 51 ملیۆن و 500 هەزار دینار بۆ ئیدارەی گەرمیان زیادبکرێت.

ئەم زیادکردنە لە کاتێکدایە کە پێشینەی مانگانەی ئیدارەی گەرمیان لە ڕابردودا بڕی 27 ملیۆن و 500 هەزار دینار بوو، بەڵام پاش ئەو بڕیارە پێشنەی مانگانەی ئیدارەی گەرمیان زیاد دەبێت بۆ 78 ملیۆن و 500 هەزار دینار.

لە نوسراوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژە بەوەشکراوە. پێشینەی بەردەوامی ئیدارەی گەرمیان، زیادکراوە بە ٢٥ ملیۆن دینار ئەویش بەهەمانشێوە لەڕابردودا بڕەکەی ١١ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دیناربوو .
. لەلایەکی ترەوە پێشینەی باری لەناکاو بۆ ئیدارەی گەرمیان لە ٥ ملیۆن دینارەوە کراوە بە ٣٠ ملیۆن دینار، هاوکات پێشینەی باری لەناکاو بۆ قایمقامیەتەکان لە ٥ ملیۆن دینارەوە کراوە بە ٨ ملیۆن دینار.

هەربەپێی نوسراوەکە، پێشینەی بەردەستی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە ٥ ملیۆن دینارەوە کراوە بە ١٥ ملیۆن دینار، هاوکات دەسەڵاتیش دراوە بە سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بۆ بەخشینی پاداشت و یارمەتی بە فەرمانبەرانی ئیدارەکە و دەرەوەی ئیدارەکەش

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە نوسراوەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە ئەم بڕیارانە لە سەرەتای ئەم مانگەوە (ئابی ٢٠٢٤) دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە