هێرشەکەی دوێنێی قەرەداغ، لەلایەن گروپێکی چەکداری سەربە داعشەوە ئەنجامدراوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لەبارەی ڕوداوەکەی ئێوارەی دوێنێی سنوری قەرەداغ، کە تیایدا دوو ئەندامی هێزەکانی ئاسایش شیدبوون، ،بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژە تیرۆر (CTGلەپارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:"ئەو چەكدارانە شانەیەكی سەر بەڕێكخراویی تیرۆرستیی داعش بون".

ئێوارەی دوێنێ هەینی کاتژمێر 5 ی سەر لە ئێوارە لەسنوری قەزای قەرەداغ لەپارێزگای سلێمانی پێکدادان لەنێوان هێزەکانی ئاسایش‌و گروپێکی چەکدار ڕویدا بەوهۆیە دوو  ئەدامی هێزەکانی ئاسایش  شەهیدبون.
 
 دژە تیرۆرى یه‌كێتى ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاندووە، دەزگا ئەمنییەكان لەلێكۆڵینەوە بەردەوامدەبن تاوەكو دەستگیركردنی چەكدارەكان‌و هاوكارەكانیان.
 
لاى خۆیشیه‌وه‌ سەلام عەبدولخالق بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەزگای ئاسایشی هەرێم شەوی ڕابردوو ئاشكرایكرد، "دوای لێکۆڵینەوەی وردو کۆکردنەوەی بەڵگەو زانیاریی سەرەتایی دەرکەوت هێرشەکەی قەرەداغ کردەوەیەکی تیرۆریستی بوەو ئەنجامدەران سەر بەڕێکخراوی تیرۆریستی داعشن.