بەڕێوەبەری ناحێی زینانە: دیاریدەی ڕاوکردن زۆر زیادی کردووە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کوردستان ڕاوکردن


Aug 10, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - وەھاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زینانەی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، بۆ ڕوانگە ڕایگەیاند:" دیاریدەی ڕاوکردن لەسنوری ناحێی زینانە. بەڕادەیەکی زۆر زیادی کردووە و کۆمەڵێک هۆکارهەن کە وایانکردووە دیاریدەی ڕاوکردن زیادبکات، لەوانە لێپرسینەوەی دادگاکان وەک پێویست نییە و هەروەها توانای بەڕێوەبەرایەتی دارستانیش لە ناوچەکەدا لەو ئاستەدانییە کە بتوانێت بەئاسانی ڕێگری بکات لە دیاریدەی ڕاوکردن.

وتیشی:" یەکێکی دیکە لەوگرفتانەی کە ڕووبەڕوی پۆلیسی دارستان بووەتەوە لە ناوچەکەدا ئەوەیە کە پێش چەند مانگێگ تەرمی ڕاوچییەک بەکوژراوی لە سنورەکەدا دۆزرایەوە و دوای ئەوە بەبێ بونی هیچ بەڵگەیەک پۆلیسەکانی ئێمە زیندانی کراون کە ئەمەش وایکردووە نەمانتوانیوە بەباشی ڕێگری بکەین لە دیاریدەی ڕاوکردن، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاوچییەکان زۆر بەئاسانی لە دادگاکان ئازاددەکرێن.

 بەڕێوەبەری ناحیەی زینانە، ئاماژەی بەوەشکرد:" بەردەوام لەڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە و هەروەها بەشێوەیەکی فەرمیش داوام لە حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە چارەسەری گرفتی ڕاوکردن بکەن، بەڵام هەندێک لە چارەسەرەکان پێویستیان بە ماوە و کاتی زۆرهەیە لەوانە هەموارکردنەوەی یاسای دارستان کە بەهیچ شێوەیەک لە سودی پۆلیسی دارستان نییە.

 وەھاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی زینانەـی سەر بە ئیدارەی گەرمیان، ئاشکرایشیکرد:" بەپی ئەویاسایەی دەرچووە هەر ڕاوچییەک کە لەکاتی ڕودا دەستگیربکرێت دەبێت 10 ملیۆن دینار غەرامە بکرێت، بەڵام من تەحەدا دەکەم کە تائێستا هیچ ڕاوچییەک بەو بڕەپارەیە سزانەدراوە