مقاوەمەی ئیسلامی؛ ئەمریکا لە ئاسمانی عێراقەوە هێرش بکاتەسەر ئێران هیچ بەربەستێک لە وەڵامدانەوە نامان وەستێت

(0) / / عێراق / ڕوانگە مقاوەمەی ئیسلامی عێراق


Aug 12, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق دەڵێت: “لەگەڵ بەردەوامی هێزە لووتبەرزەکان لە هێرشە دڕندانە و دەستدرێژییەکانیان بۆ سەر گەلان و پیاوانی بەرخودان، بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی ئاسایشی قەوارەی زایۆنی لەسەر حسابی ئاسایشی ناوچەکە، بێ گوێدانە سەروەری عێراق و ئەو وڵاتانەی کە سیاسەتە تاوانکارییەکانیان ڕەتدەکەنەوە”.
بەرەی مقاوەمە جەختدەکاتەوە “پابەند نییە بە هیچ کۆتوبەندێک، ئەگەر هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە دەستیان هەبێت لە بە ئامانجکردنی ڕۆڵەکانمان لە عێراق، یان ئاسمانەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران بەکاربهێنن، ئەوا هیچ بەربەستێک لە وەڵامدانەوە نامان وەستێت.”