لە سەر خەراپبوونی دۆخی مووچە هۆشداری دەدرێت

(0) / / كوردستان / مووچە


Jun 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر چاکسازی لە داهاتەکاندا نەکرێت و بە شێوەی ئێستا بمێنێتەوە، دۆخی مووچەی فەرمانبەران زۆر زۆر خەراپ دەبێت و داهات نامێنێتەوە.

عەلی حەمە ساڵح ڕایگەیاند کە لە هەر خاڵێکی سنوری بە 13 شێواز پارە لە خەڵک وەردەگرن، ئێستا تەسفیەی گومرکی حکومەت دراوە بە کۆمپانیا و تەنیا لە ماوەی ئەمساڵدا 20 ملیۆن دۆلار خراوەتە گیرفانی سێ کۆمپانیاوە.

ناوبراو وتی کە دەبێت کۆمەڵە بڕیارێکی خێرا بۆ گومرکەکان دەربچێت ئەگەرنا خاڵە سنورییەکان دادەڕوخێن و باجەکەشی خەڵکی کوردستان دەیدات.

عەلی حەمە ساڵح وتی: کاتێک سەری مانگ مووچە نابێت با هیچ حیزبێک موزایدە نەکات، قسەی درەنگ وەخت، نەکردنی باشە، ئەگەرنا دەبێت لە ئێستاوە فشار لە سەر ئەو چاکسازییانە بکرێت./.