کۆنکرێت کردنی کۆڵانەکانی گەڕەکی ڕاپەرین لەکفری دەستی پێکرد
(0) /
ڕوانگە ـ لە چوارچیوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ خزمەتکردن و ئاوەدانکردنەوەی شارەکە، سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمیان پرۆژەی کۆنکرێتکردنی گەڕەکی ڕاپەڕین لە قەزای کفری دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، بڵاویکردەوە:"رۆژی دووشەممە بڕگەی کۆنکرێت کردنی گەڕەکی ڕاپەرین لەکفری ئەنجامدرا سەرجەم کۆڵانەکانی گەڕەکەکە ئامادە دەکرێن بۆ کۆنکرێت کردن و لەقۆناغی دووەمدا پرۆژەی قیرتاوکردن دەست پێدەکات
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان، ئەوەشی خستۆتەڕوو:"پرۆژەکە پێکدێت لە کۆنکرێت کردنی کۆڵانەکانی گەڕەکی ڕاپەرین و قیرتاوکردنی شەقامە سەرەکیەکانی گەرەکەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە:" پڕۆژەکە لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکانە، لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی گەرمیان و ستافی ئەندازیاری سەرۆکایەتی شارەوانی کفری سەرپەرشتی دەکرێت،هاوکات لەلایەن کۆمپانیای "سەعید"کارەکانی ئەم پڕۆژەیە جێبەجێ دەکرێت .

تێبينيێك بنێرە: