تۆزو خۆڵێكی سوك هەندێ ناوچەی هەرێم دەگرێتەوە

(0) / / كوردستان / ڕوانگە کەشناسی تۆز


Aug 13, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە - بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێمی كوردستان، كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوی بڵاوكردەوە.
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاندوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاوییەكان هەندێ پەڵەهەوریی دەبێت، لەگەڵ بونی تۆزو خۆڵێكی سوك لە هەندێ ناوچەی باشوری هەرێم و پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رابردو.
راشیگەیاندوە، رۆژی چوار شەممە  14-8 كەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزو خۆڵێكی سوك لەهەندێ ناوچەی باشوری هەرێم و پلەكانی گەرما نزیك دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی رۆژی سێشەممە.