سەرۆك كۆماری عیراق مەرسومی كۆماری بۆ دەستبەكاربوونی ڕێبوار تەها وەك پارێزگاری كەركوك دەركرد

(0) / / عێراق / زایەڵە کوردستان کەرکوک


Aug 13, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە - لەتیف رەشید، سەرۆککۆماری عێراق مەرسومی کۆماری بۆ رێبوار تەها دەرکرد تاوەکو بە فەرمی وەکو پارێزگاری کەرکووک دەستبەکار بێت.

کەمێک پێش ئێستا لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق مەرسومی کۆماریی بۆ رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک دەرکردووە تاوەکو بە فەرمی دەست بەکار بێت.

ڕۆژی 10ـی ئاب لە هۆتێل ڕەشید لە شاری بەغدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئەنجامدرا، تێیدا ڕێبوار تەها بە پارێزگار و محەمەد حافز وەک سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردران.