ژمارەیەک زیارەتکاری ئێرانی بوونەقوربانی
(0) /
ڕوانگە - میدیاکانی عێراق، بڵاویانکردۆتەوەپاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حسێن بەرەو عیراق بەڕێکەوتبوون، لەگەڵ گەیشتنیان بە دەروازەی کەربەلا توشی ڕوداوی هاتوچۆبون و بەوهۆیەوە زیاتر لە 10 زیارەتکاری ئێرانی بونەتە قوربانی.
ئەوەشخراوەتەڕوو:" پاسەکە لە نەجەفەوە بەرەو کەربەلا بەڕێکەوتبوو، بەھۆشیەوە دوو زیارەتکاری ئێرانی گیانیان لەدەستداوە و نۆی دیکەش برینداربوون، کە ژمارەیەکیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
لە ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا، ئەوە دووەم ڕووداوی ھاتووچۆیە کە زیارەتکارانی ئێرانی لەڕێگەی نەجەف_کەربەلا ڕوبەڕووی دەبنەوە، لە ڕووداوەکەی یەکەمیشدا دوو زیارەتکار گیانیانلەدەستدا و ٢٢ی دیکەش برینداربوون.
تێبينيێك بنێرە: