بەریتانیا بودجەیەکی تایبەت بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تەرخان دەکات
(0) /
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندووە لە لەندەن بڕە بودجەیەکی تایبەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان تەرخان کردووە.
دۆمێنیک ڕاب لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە و پاشان چەند وردەکارییەکی سەردانەکەی بڵاو کردەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بەریتانیا بودجەیەکی تایبەتی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە تەرخان کردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە گەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین و میدیاکان وتووێژی کردووە.
بە وتەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، سەرهەڵدانەوەی داعش و هەڵبژاردنەکانی عێراق لە تەوەرەکانی دیکەی کۆبوونەوەی لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بووە./.
تێبينيێك بنێرە: