دوو کەس بەڕووداوی هاتووچۆ برینداردەبن

(0) / / كوردستان / ڕوانگە هاتوچۆ


Aug 15, 2024

قەبارەی فۆنت:
ڕوانگە ـ پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێک لەنزیک فلکەی ناوچەی پیشەسازی کەلار دوو برینداری لێ کەوتەوە

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، ڕایگەیاند:" ئەمشەو چوارشەمە لەنزیک فلکەی ناوچەی پیشەسازی کەلار بەهۆی پێکدادانی ماتۆڕ سکیلێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دوو کەس برینداربوون کە شۆفێر و سەرنشینێکی ماتۆڕ سکیلەکەبوون
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان، ئاشکرایشیکرد:"
هەردوو بریندارەکە لە دایک بووی ساڵی ٢٠٠٣ و ٢٠٠٥ــە و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەکە بەئاراستەی ئیدارەی گەرمیان ڕۆیشتوون پێکیانداداوە، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.