یەکێتی دەڵێت کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵحە

(0) / / ئاسیا / بەرهەم ساڵح


Jun 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە تا ئەمڕۆ کاندیدی حیزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق بەرهەم ئەحمەد ساڵحە.

بافڵ تاڵەبانی بە میدیایەکی عێراقیی ڕاگەیاندووە کە بەرهەم ساڵح توانیویەتی لە دۆخێکی زۆر قورسدا خزمەتی خەڵک بکات و بەم بۆنەوە تا ئێستا کاندیدی یەکێتییە.

سەبارەت بە هاوپەیمانێتی بۆ هەڵبژاردنەکانیش، ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێشتا زووە بۆ قسەکردن لە سەر ئەو بابەتە بەڵام لە کوردستان لێک تێگەیشتنمان لە گەڵ هەندێک لایەن هەیە و دژی هیچ لایەنێکیش نین و پێمان وایە کە کورد لەم قۆناغەدا دەبێت یەکگرتوو و یەک هەڵوێست بێت./.